TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن بڕیارێکی دیکەی ترامپی هەڵوەشاندەوە

Navas Jan
Admin
📅 03 Şubat 2021 16:36

پەیامی کورد ... بایدن بڕیارێکی دیکەی ترامپی هەڵوەشاندەوە

 

بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێكارە توندەكانی ئیدارەكەی ترەمپ، سەبارەت بە كۆچ و كۆچبەران، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، سێ فەرمانی نوێی واژووكرد.

 

یەكێك لە فەرمانەكانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بریتییە لە پێكهێنانی تیمێك بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ، بۆ گێڕانه‌وه‌ی منداڵانی كۆچبەر بە كەسوكاریان، كە بەهۆی سیاسەتەكانی "دۆناڵد ترەمپ"ەوە لە سنوری مەكسیك-ئەمریكا لەیەك دابڕاون.

 

"جۆ بایدن" دوای واژووكردنی بڕیاره‌كان، ئاشكرایكردووه‌، سیاسەتێكی نوێ دانانێت و، سیاسەتەكەی پێشوو كە زۆر خراپ بوو، كۆتایی پێدەهێنێت.

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، لێپرسراوێكی ئیدارەكەی "بایدن"، سیاسەتەكانی "ترەمپ"ی بەرامبەر بە كۆچبەران بە شكستی ئەخلاقی وەسف كرد، كە هەموو هەوڵێكی بۆ دروستكردنی دیوار بووە لەسەر سنوری مەكسیك، بەبێ ئەوەی كار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆچبەران لە ڕەگ و ڕیشەوە.

Paylas: