TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن: دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات

Navas Jan
Admin
📅 12 Şubat 2022 13:48

پەیامی کورد... بایدن: دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات

سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد بە زووترین کات خاکی ئۆکراینا جێ بهێڵن، ئەوەش لەسەروو بەندی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا دێت.

(جۆ بایدن) سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی (بی بی سی) ی ئەمریکی ڕایگەیاند: ئێستا مامەڵە لەگەڵ گەورەترین سوپای جیهان دەکەین، دۆخەکە تەواو جیاوازە، ڕەنگە لە هەر کاتێکدا دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی و زۆر مەترسیدار بڕوات.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ڕووسیا سەر هەڵبدات، سوپای ئەمریکا ناتوانێت هاوکاری پێشکەش بەو هاووڵاتییانەی بکات کە لە ئۆکراینا نیشتەجێن و هەوڵی ڕزگارکردنیان بدات.

بایدن ڕاشیگەیاند: دۆخەکە هاوشێوەی شەڕی جیهانی دەبێت ئەگەر تەقە لەنێوان سوپای ئەمریکا و ڕووسیا دەست پێ بکات، دۆخەکە زۆر جیاوازە لەگەڵ پێشووتر و ئێستا لە جیهانێکی ترداین.

سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی جەختیشی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ وڵاتی ئۆکراینا ئەنجام نەدەن بەهۆی زیاتربوونی ئاڵۆزییەکان و هەروەها هەڵکشانی ڤایرۆسی کۆرۆناش. داواشی لەوانە کرد کە ئێستا لە ئۆکراینان بە زووترین کات و هەر ئێستا خۆیان کۆ بکەنەوە و ئەو وڵاتە جێهێڵن.

Paylas: