بایدن دەسەڵاتەكانی رادەستی جێگرەكەی كرد
پەیامی کورد … بایدن دەسەڵاتەكانی رادەستی جێگرەكەی كرد
كۆشكی سپی راگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی پشكنینێكی پزیشكی بۆ سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ماوەیەك بایدن دەسەڵاتەكانی رادەستی (كامالا هاریس) ی جێگری دەكات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی (جین ساكی) وتەبێژی كۆشكی سپی، (جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا پشكنینی قۆڵۆنی بۆ دەكرێت و بەهۆی ئەوەی پشكنینەكە پێویستی بەوەیە بێهۆش بكرێت، بۆ ماوەیەكی كورت دەسەڵاتەكانی رادەستی (كامالا هاریس) جێگری سەرۆكی ئەمریكا دەكات.
ساكی ئەوەشی وتووە: بایدن ئەو ڕێكارە ئەنجام دەدات لەسەنتەری پزیشكی (واڵتەر رەید) وەك بەشێك لە پشكنینی ساڵانەی خۆی، دەشڵێت : ئەم كارە پێشتر بۆ (جۆرج دەبلیو بۆش) كراوە لە ساڵانی (2002 و 2007) ئەوەش بە گوێرەی دەستوور دانراوە.
ئەوەشی روونكردەوە، لەچەند كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی پشكنینەكانی بایدن دەردەكەون كۆشكی سپی كورتەیەك لە ئەنجامەكانی جەستەیی بایدن بڵاودەكاتەوە.
بایدن ئەمڕۆ شەممە كۆتا ڕۆژی تەمەنی (79) ساڵی دەبێت، بایدن یەكەم سەرۆكی ئەمریكا بوو كە بەو تەمەنەوە ببێتە براوەی هەڵبژاردن، هەر تەمەنەكەشی بووە سەرچاوەی هێرش لەلایەن نەیارەكانیەوە.