TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ زێلێنسکی ئەنجام دا

Navas Jan
Admin
📅 26 Haziran 2023 17:27

پەیامی کورد... بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ زێلێنسکی ئەنجام دا


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەنجام دا.

کۆشکی سپی لەو بارەیەوە راگەیەندراویکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بەوە داوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو لا تاوتوێی پرسی پشتیوانکردن لە ئۆکراینایان کردووە بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی رووسیا.

بایدن پاڵپشتیی ئەمریکای بۆ ئۆکراینا دووپاتکردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییە ئەمنی و ئابووری و مرۆییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بایدن و زێلێنسکی، باسیان لە هێرشی ئۆکراینا بۆ سەر رووسیا و پێشهاتەکانی رووسیا کردووە.

- پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، جەستن ترودۆ'یش ئەنجام دا.

ئاماژە بەوە کرا کە ئەمە بەشێکە لە هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکان بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی ئێستای رووسیا، ئەوەش خرایەڕوو کە سەرکردەکان پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپاتکردووەتەوە.

Paylas: