TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن و کازمی: درێژە بە گفتگۆی ستراتژی نێوان هەر دوو وڵات دەدەین

Navas Jan
Admin
📅 24 Şubat 2021 14:25

پەیامی کورد … بایدن و کازمی: درێژە بە گفتگۆی ستراتژی نێوان هەر دوو وڵات دەدەین

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و باسیان لەدۆخی ئاسایشی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوە  وجەختیانکردوەتەوە لە درێژه‌پێدانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.

 

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر باسی لە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کردوە و نوسیویه‌تی، "له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن تاوتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی  هاوبه‌شمان كرد، رێكه‌وتین كاربكه‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش له‌ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌ شه‌ڕی داعش بكه‌ین".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا، جه‌ختیان له‌درێژه‌پێدانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.

 

لەدوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن له‌ كۆشكی سپی لە ٢٠ی کانونی دووەمی ئەمساڵ، ئەوە بەیەکەمین پەیوەندی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراق دادەنرێت.

 

Paylas: