TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

Navas Jan
Admin
📅 11 Temmuz 2022 17:45

پەیامی کورد... بایدن سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ئیسرائیل و سعوودیە و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی کەنداو لە ئەجێندای سەردانەکەیدا دەبن.

یەکەم وێستگەی گەشتەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل دەبێت و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

گەشتەی بایدن ڕۆژی چوارشەممە ١٣ ی تەممووز دەست پێ دەکات، دوای ئیسرائیل سەردانی عەرەبستانی سعوودیە دەکات و دواتریش لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو کۆ دەبێتەوە.

پێشتر و لەبارەی ئەجێندای سەردانەکەی جۆ بایدنەوە، سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "سەرۆک بایدن سەردانی هەریەک لە کەرتی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و سعوودیە دەکات و ناوەڕۆکی سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتانە بریتی دەبێت لە تاوتوێکردنی پرسی ئەمنی، نەوت و چەک لەو وڵاتانە".

Paylas: