TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن سەردانی ڤێتنام دەكات

Navas Jan
Admin
📅 20 Ağustos 2023 13:10

پەیامی کورد... بایدن سەردانی ڤێتنام دەكات

ڕۆژنامەی پۆڵەتیكۆ لە زاری سێ كەسی نزیك لە بابەتەكەوە بڵاویكردەوە سەرۆكی ئەمریكا (جۆو بایدن) بڕیارە لە میانەی سەردانێكدا لە مانگی نۆ بۆ ڤێتنام ڕێككەوتنی هاوبەشییەكی ستراتیژی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا واژۆ بكات.

وتیشی : ڕێككەوتنەكە ڕێگە بە هاریكارییەكی دوو لایەنەی نوێ دەدات كە هەوڵەكانی ڤێتنام بۆ پەرەدان بە كەرتی تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو لە بوارەكانی بەرهەمهێنانی نیمچە گەیەنەرەكان و ژیری دەستكرددا زیاتر دەكات.

بایدن لەم مانگەدا وتی : بەمزووانە سەردانی ڤێتنام دەكات، چونكە وڵاتەكە ویستوویەتی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا زیاتر بكات و ببێتە هاوبەشێكی سەرەكی ئەمریكا.

كۆشكی سپی پلانی گەشتەكەی پشتڕاست نەكردۆتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ڤێتنامیش لێدوانی لەو بارەیەوە نەداوە، وتەبێژی وەزارەتەكەش سەردانەكەی بایدنی پشتڕاست نەكردەوەو ڕەتیشی نەكردەوە.

وتەبێژەكە وتی : ڕابەرانی دوو وڵاتەكە ڕێككەوتوون و تاوتوێی ڕێوشوێنەكان دەكەن بۆ قووڵتركردنەوەی پەیوەندییەكان بە شێوەیەكی جێگیرو درێژخایەن، هەروەها ئامانجییان بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانە بۆ ئاستێكی نوێ.

Paylas: