TR KU SO
FB X
Cîhan

بایدن : ترامپ دز و جەردەکانی جیهان لە باوەش دەگرێت

سارا
Yazar
📅 16 Ekim 2020 13:29

پەیامی کورد     ...    بایدن  :  ترامپ دز و جەردەکانی جیهان لە باوەش دەگرێت .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری و جۆبایدن ی دیموکراتەکان ، پێنجشەممە شەو لە ستۆدیۆیە تەلەفزیۆنەکاندا بە شێوەی جیا ووتووێژیان کرد و یەکتریان خستە بەر ڕەخنەوە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا کەمێک زیاتر لە دوو هەفتە تاکوو هەڵبژرادنەکانی ئەمریکا کات ماوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئێن بی سی یەوە کاردانەوەی ترامپ سەبارەت بە شێوازی بەڕێوبەرایەتی کۆنترۆڵی ڤیرووسی کۆرۆنا کە گیانی زیاتر لە ٢١٥ هەزار ئەمریکی گرتووە بەرگریانە بووە .

ئەو هەروەها دەربارەی ئەوەی کە ئایا پێشی یەکەمین ووتاری بایدن تاقیکاری کۆرۆنای کردبوو یا خود نا ، بەلاڕێدا چوو و تووڕە بوو .

ترامپ سەبارەت بەوەی کە ئایا گواستنەوەی ئاشتیانەی هێز قەبووڵ دەکات یاخود نا ووتی : بەڵێ ئەنجامی دەدەم ، بەڵام من دەمەوێ کە ئەمە هەڵبژراندیکی ڕاستگۆیانە بێت و ئەوانی دیکەش هەر ئەم کارە بکەن .

بایدن یش هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ترامپ ووتی : ئەم سەرۆککۆمارە هەموو دز و جەردەکانی جیهانی لە باوەیشی خۆی دەگرێت .

بایدن لە ووتاری کۆتاییدا ووتی : بە نیازە لە چاوپێکەوتنی هەفتەی داهاتوودا بەشداری بکات بەڵام داوا لە ترامپ دەکات پێش ئەوەی کە بچێتە ئەو بەرنامەیەوە تاقیکردنەوەی کۆرۆنا ئەنجام بدات ، هەروەها ووتی ئەم کارە بۆ هەموو ئەوانەی لە دەورووبەرن لەوانەش ئەوانەی لە پشت کامێرا و تەلەفزیۆنن گرینگی هەیە .

Paylas: