بۆ دووهەم جار دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستانبۆڵ دەستی پێ‌کرد
پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ بۆ دوەمجار دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت و هەریەکە له ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو کاندیدی جه‌هه‌په، بیناڵی یڵدرم کاندیدی ئاكپارتی و نه‌جده‌ت گۆكچنار کاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆوە سندوقەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیادا کراونەتەوە و تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆدا 10 ملیۆن و 560 هه‌زار و 963 كه‌س بەشداری پڕۆسەی دەنگدانەکە دەکەن و سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانیی ئه‌و شاره هه‌ڵده‌بژێرن.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سه‌رله‌نوێ بڕیاری ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هەڵبژاردنی سەرۆکایه‌تی گەورەشارهوانی ئیستانبوڵی دەرکرد، دوای ناڕەزایەتی ئاک پارتی بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ، کە لە 31ی ئازار بەڕێوەچوو.
دانیشتوانی ئیستانبوڵ له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئەمڕۆوە، ئه‌و كه‌سه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتو ده‌بێته سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی شاره‌كه‌یان.
كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهوور (ئاك پارتی)، بینالی یڵدرم و كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت (جه‌هه‌په)، ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت، نه‌جده‌ت گۆكچنار و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن، موسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل، ركابه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ ده‌كه‌ن.
لەم هەڵبژاردنەدا تەنها یەک پسووڵه دەدرێتە دەنگدەر ئەویش تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی گەورەشارهوانی ئیستانبوڵ لەکاتێکدا پێشتر لە یەک پسووڵەدا، چوار ده‌نگ دەدرا.
لەم هەڵبژاردنەدا هەمان لیستی دەنگدەر کە پێشتر لە لایەن دامه‌زراوه‌ی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئامادەکرابو بۆ دەنگدان لە 31ی ئازاری 2019دا، جارێکی تر دەتوانن بچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان، واتە لیستی دەنگدەران نوێنەکراوەتەوە.