TR KU SO
FB X
Cîhan

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر مۆسکۆ

Navas Jan
Admin
📅 01 Ağustos 2023 14:28


پەیامی کورد... بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر مۆسکۆ


سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی سەرکەتوو بوون لە بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی دیکەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان کە مۆسکۆی کردبووە ئامانج.


ئەمڕۆ سێشەممە، سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی پایتەختی روسیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلیگرام بڵاویکردەوە، چەند فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان کە هێرشیان کردبووە سەر مۆسکۆ خرانە خوارەوە، هاوکات، یەکێک لە فرۆکەکان بەر باڵەخانەیەک کەوتووە کە لە چەند رۆژی رابردوودا کرابووە ئامانج.

راشیگەیاند، "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیان بە رووبەری باڵەخانەکە کەوتووە."


هاوکات، ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی بڵاویکردەوە، پاش ماوەیەکی کەم لە هێرشەکە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنوکۆڤۆی مۆسکۆ بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی ئۆکرانیایان بۆسەر پایتەخت پوچەڵکردووەتەوە کە بەهۆیەوە زیان بە باڵەخانەیەکی کارگێڕی ئەو ناوچەیە گەیشتووە.
 

Paylas: