TR KU SO
FB X
Cîhan

بە فەرمی داواکاری ئەندامێتی سوێد و فینلاندە بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆدا پەسەند کرا

Navas Jan
Admin
📅 04 Ağustos 2022 20:21

پەیامی کورد... بە فەرمی داواکاری ئەندامێتی سوێد و فینلاندە بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆدا پەسەند کرا

دوێنێ چوارشەممە ٤ - ٨ - ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا، بە زۆرینەی ڕەها داواکاری ئەندامێتی سوێد و فینلاندە بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆدا پەسەند کرد.

لەمبارەیەوە ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا ڕایگەیاند، داواکاری ئەندامێتی سوێد و فینلاندە بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆدا پەسەند کرا و دانگ دانەکە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو بە کاتی سوێد بەڕێوەچوو.

هاوکات لە کۆی ٩٧ ئەندامی ئامادەبوو، ٩٥ دەنگیان بە بەڵێ دا و یەک کەس بێلایەن یەکێکیش بە نەخێر دەنگی دا.

شایەنی باسە لە پاش ئەم بڕیارەی سیناتی ئەمریکا، لە ئێستا دا لە کۆی ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ، ٢٣ دانەیان داواکاری سوێد و فینلاندیان پەسەند کردووە.

Paylas: