Cîhan
بەغدا خراپترین شاری جیهانە بۆ ژیان کردن
پەیامی کورد … بەغدا خراپترین شاری جیهانە بۆ ژیان کردن
بەپێی ریزبەندییەک بۆ ژیان لە شارەکانی جیهان، بەغدا بە خراپترین شاری جیهانی بۆ ژیان دەستنیشان کراوە.
بەگوێرەی ریزبەندییەک كه گۆڤاری مۆی نیگوسیۆس ئەی ئیکۆنۆمی ئیسپانی بڵاویكردۆتهوه، بەغدا لە سەرووی لیستی ئەو شارانەی جیهان دێت، بۆ خراپی ژیانی خەڵک، لەکاتێکدا هەر لە ئەمساڵدا، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنێك، کە لەلایەن یەكەی هەواڵگری ئابوری سەربە گرووپی ئیكۆنۆمێست ئەنجامیداوە، دیمەشقی پایتەختی سوریا لە كۆتایی ریزبەندییەکەدا بوو.
له ریزبەندییەكهدا ئاماژه بهوهش دراوه ،شاری ئۆكلاندی نیوزیلەندا، باشترین شاری جیهانە بۆ ژیان و سەرووی ریزبەندییەكەی بە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لێژكرد.