بە هۆی بێ کەڵک بوونی سیستەمی بەرگری ئەمریکی عێراق ئێس ٤٠٠ ی ڕووسی دەکڕێت
پەیامی کورد ... بە هۆی بێ کەڵک بوونی سیستەمی بەرگری ئەمریکی عێراق ئێس ٤٠٠ ی ڕووسی دەکڕێت .
محەمەد رەزا ئال حەیدەر ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "لە ووڵاتدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكی و ڕووسیش هەیە، بەڵام بێ كەڵكن و سودیان نییە، بۆیە عیراق سیستەمی بەرگری ڕووسی دەكڕێت".
ئال حەیدەر لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە : "عێراق بۆ پاراستنی ئاسمانەكەی لە هەر دەستدرێژییەكی دەرەكی، سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠ یاخود ئێس ٤٠٠ی رووسی دەكڕێت، بۆیە ئەگەر لایەنی ئەمریكی پاڵپشتی عیراق نەكات لە بۆنیادنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانیدا، ئەوا ئەو سیستمە ڕووسییە دەكڕێت".
باسی لەوەشكردوە، عیراق پێویستی بە بۆنیادنانی سیستەمێك هەیە بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆی لە هەر پێشێلكارییەكی دەرەكی، هەرچەندە لە ووڵاتەكەدا سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكی هەیە بەڵام كاریگەری نییە، هەروەها رووسیش هەیە، كە تەنها ٢٠ كیلۆمەتر مەوداكەیەتی بۆیە ئەویش كاریگەری نییە.
ئال حەیدەر هەروەها جەختی کردەوە ، لیژنەكەیان ڕۆڵی یاسایی و چاودێری دەبینێت بۆ بەرزكردنەوەی مەعنەویاتی هێزە ئەمنییەكان و بەدواداچوونی پێداویستی ئەو هێزانە و بڕیاردان لەسەر بوودجەی پێویست لە پرۆژەیاسای بوودجە و پێشكەشكردنی راوێژ.