TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی باران بارینی بە هێز لە باکووری ئێران چوار کەس کوژران

سارا
Yazar
📅 06 Ekim 2018 19:00

بارینی بارانی بە گوڕ کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە پارێزگاکانی باکووری ئێران دەستی پێکردووە بوەتە هۆی ئەوەی خەڵکی هەندێک لە ناوچەکان زەرەر و زیانێکی گەورەیان بەر کەوێت

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە کەناڵە ناوخۆییەکانی ئێران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە لە دوێنێ هەینییەوە بارانێکی بەخۆڕ لە پارێزگاکانی باکووری ئێران و بەتایبەت مازندەران، گیلان و گولستان دەستی پێکردووە و بەم بۆنەوە 15 هێڵی سەرەکیی کارەبا لە پارێزگای مازندەران پچڕاوە و ئاو چووەتە ناو گەڕەکی چەندین شار و خەڵک ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لافاوێکی زۆر لە شاری ڕامسەر هەستاوە و چەندین گەڕەک بوونەوە ژێر ئاوەوە و چوار کەس گیانیان لەدەست داوە  و هەندێ میدیای دیکە باس لە گیان لەدەستدانی دوو کەس دەکەن.

هەرچەندە هۆشداری پێویست پێشتر بە خەڵکی ناوچەکە ڕاگەێندرا بوو بەڵام هەمدیسان گرفتاری ئەم ڕووداوە بوون و کەسێک بە هۆی هەورە تریشقەوە جەڵتەی دڵ لێیدا و کوژرا

Paylas: