TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی دەردانی دووکەڵی ژەهراوی لە گڕکانەوە دەیان قوتابخانە لە فیلیپین داخران

سارا
Yazar
📅 23 Eylül 2023 08:30
پەیامی کورد   ...  بەهۆی دەردانی دووکەڵی ژەهراوی لە گڕکانەوە دەیان قوتابخانە لە فیلیپین داخران

دەیان قوتابخانە لە شاری مانیلا و دەورووبەری پایتەختی فیلیپین داخران بۆ پاراستنی قوتابیان لە دووکەڵی گڕکانەکان.

ڕۆژانە چەند هەزار تۆن گازی دووەم ئۆکسیدی گۆگرد لە گڕکانی دەریاچەی "تەل" لە باشووری شارەکە دەردەدرێت.

بە دانیشتوانی ناوچەکە ڕاگەێندراوە کە دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن و لە کاتی چوونە دەرەوەدا دەمامک بەکاربهێنن.

هۆشدارییەک سەبارەت بە مەترسی بارینی بارانی ترشەڵۆک دەرچووە. بێگومان مەترسی تەقینەوەی لەناکاو نزیک لە گڕکانەکە نییە.

Paylas: