Cîhan
بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
پەیامی کورد... بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت
بەهای لیرەی تورکی لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە هەزار و ٧٥٧ لیرە کە ئەوەش نزمترین ئاستی لیرەیە لە حەوت مانگی ئەمساڵدا.
تۆمارکردنی ئەو ئاستەی لیرە، لە کاتێکدایە نزمترین ئاستی لیرە لە مێژوودا لە ساڵی ڕابردوو تۆمار کرا کاتێک لە مانگی ١٢-٢٠٢١، بەهای ١٠٠ دۆلار گەیشتە هەزار و ٨٠٠ لیرە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکی دەزگای ڕێکخستنی ئامار، لیرە لەمساڵدا بە نزمی دەمێنێتەوە و لە ساڵی داهاتووشدا بەهاکەی زیاتر دادەبەزێت و ١٠٠ دۆلار دەگاتە سەروو هەزار و ٨٠٠ لیرە.