Cîhan
بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك، چوار پەنابەر گیانیان لەدەستدا
پەیامی کورد … بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك، چوار پەنابەر گیانیان لەدەستدا
بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگای لوتكە پێنج كەس كە لە نێویاندا ژنێكی دووگیان و منداڵێك هەبوو بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە گیانیان لەدەستدا لە نزیك دوورگەكانی كەناری لە ئیسپانیا.
بەپێی ووتەی دەسەڵاتدارە ئیسپانییەكان، شەوی ٥ شەممە بەلەمێك كە ٤٩ سەرنشینی تێدا بووە ژێرئاو كەوتووە و سەرنشینەكانی فڕێ داوەتە نێو دەریاكەوە. خۆشبەختانە ٤٤ كۆچبەر لەلایەن دانیشتوانی ناوچەكە و تیمی فریاكەوتنەوە ڕزگاركراون.
هەر بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لوتكە، لە نێو ڕزگاركراوەكاندا ١٢ كۆچبەریان بریندار بوون و نێردراونەتە نەخۆشخانە و كۆچبەرەكانی دیكە سەلامەتن. لەلایەكی دیكەشەوە ڕۆژی هەینی ١١٠ كۆچبەر بە دوو بەلەمی جیاواز گەیشتوونەتە دوورگەكانی فوێرتێڤێنتورا و ئێل هیێڕۆ.