بە هۆی تەقینەوەی بۆڕی گاز لە ئەهواز چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی بۆڕییەکانی گاز لە سەر ڕێگای ئازادی ئەهواز بۆ ماهشەهر ، بەرپرسی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ئەهواز سەرەڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەوڵە ڕایگەیاند : بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە پاسێکی نەفەرهەڵگر ، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەند و دەزگایەکی نیسان پیکاب تووشی گڕگرتن بوون .
ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە کوژرانی دوو کەس بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە ، ووتی : لە ئێستادا ژمارەی برینداران دیاری نەکراوە و بە گرینگیدان بە گەورەیی ئاگرگرتنەکە ئەگەری زیادبوونی کوژراوان و برینداران لە ئارادایە .
بەرپرسی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ئەهواز لە ئامادەبوونی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ئاگرەکە بۆڕییەکانی گاز لە سەر ڕیگای ئازادی ئەهواز بۆ ماهشەهر هەواڵی و ووتی : هەموو هەوڵەکانی خۆمان بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی زەروزیانەکان ئەنجام دەدەین .
ئەو هەروەها جەختی کردەوە : بە هۆکاری نەشتی گاز لە بۆڕییەکانی گاز لە سەر ڕێگای ئازادی ئەهواز بۆ ماهشەهر لە دوای تێپەڕاندنی پۆلیسی ڕیگاوباندا تووشی تەقینەوە بوو کە ژمارەی کوژراوەکان بۆ ٥ کەس زیادی کرد