TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی تەقینەوەی خەتی گاز لە سووریا گاز لە سەرتاسەری ئەو ووڵاتە دەپچڕێت

سارا
Yazar
📅 24 Ağustos 2020 12:40

پەیامی کورد      ...    بە هۆی تەقینەوەی خەتی گاز لە سووریا گاز لە سەرتاسەری ئەو ووڵاتە دەپچڕێت

ئاژانسی هەواڵی سووریا هەواڵ لە تەقینەوەی خەتی بۆڕی گازی ئەو ووڵاتە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕایگەیاندووە ئەم تەقینەوەیە لە نێوان ناوجەی الضمیر و عدرا لە دیمەشق ڕوویداوە و بووەتە هۆکاری ڕاوەستان و پچڕانی گاز لە سەرتاسەری ئەو وولاتەدا .

تەلەفزیۆنی سووریا بە پشت بەستن بە وەزیری نەوتی ئەو ووڵاتەوە ڕایگەیاندووە : ئەم تەقینەوەیە کە خەتی سەرەکی گەیاندنی گازی ناوچەی باشووری کردووەتە ئامانج ، بە ئەگەری زۆر هەوڵێکی تێرۆریستی بووە .

وەزیری کارەبای سووریا ش هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەقینەوە لە خەتی گازی دا بووەتە هۆکاری پچڕانی گاز لە سووریا .

هەروەها ڕاگەێندراوە کە ئاگرکوژێنەوەکان لە ئێستادا خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و کۆنترۆڵکردنی ئەم ڕووداوەن .

Paylas: