بە هۆی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە ئێران ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و خانوویەک سووتا
پەیامی کورد ... سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٤ی جانیوەری لە مێشکین دەشت فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ووڵاتی قێرقیزێستان کەوتە خوارەوە .
بە گوێرەی زانیارییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە مێشكین دەشت ، ووڵاتی ئێران فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە جۆری بووینگی ٧٠٧ کە لە پایتەختی قێرقیزێستان لە شاری بیشکەک بەرەوە فڕۆکەخانەی فەتح ، لە شاری کەرەجی لە مێشکین دەشت تێکشکا و کەوتە خوارەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە میدیاکانی ووڵاتی ئێران دە کەس لە سەرنشینەکانی ئەم فڕۆکەیە گیانی خۆیان لە دەست داوە و لە کاتی کەوتنی فڕۆکەکەش خانوویەک بە هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە سووتا .
بەرپرسیاری مانگی سووری ئەلبۆرز ناسێر چارکساز لە سەر بابەتی کەوتنی فڕۆکەکە ڕایگەیاند بە هۆی ئەم ڕووداوە خانوویەک سووتا و هەر دە کەسی سەرنشینی فڕۆکەکە لە کاتی ڕووداوەکە گیانی خۆیان لە دەست دا .
هەر بە پێی هەواڵەکان ئەم فڕۆکەیە سەر بە ووڵاتی قێرقیزێستان بووە و لە بەر هۆکاری تەکنیکی تێکشکاوە .