TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی تێکشکان و کەوتنە خوارەوەی باڵەفڕێکی ئەرتەشی پاکستان ٤ کەس گیانی خۆیان لە دەستدا

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2020 19:32

پەیامی کورد      ...   بە هۆی تێکشکان و کەوتنە خوارەوەی باڵەفڕێکی ئەرتەشی پاکستان ٤ کەس گیانی خۆیان لە دەستدا

ئەرتەشی پاکستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی دێسەمبەری ٢٠٢٠ هەواڵ لە کوژرانی ٢ سەرباز و ٢ فڕۆکەوان بە هۆی کەوتنە خوارەوە و تێکشکانی باڵەفڕێکی نیزامی و سەربازی سەر بە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە لە ناوچەکانی باكووری دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئارم نیووز ، بە پێی ڕاگەیاندنی ئەرتەشی پاکستان ، ئەم باڵەفڕە بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە و لە ئاکامی ئۆپراسیۆنی گواستنەوەی و جێبەجێ کردنی قوربانیانی ڕووداوێک لە ناوچەی مێنیمارگ لە پارێزگای گلگت تێکشکاوە و کەوتووەتە خوارەوە .

 

Paylas: