TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو دوو سه‌ربازی سوپای توركیا کۆژران

📅 21 Şubat 2018 20:10

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21-2-2018 سوپای توركیا كوژرانی دوو سه‌ربارز برینداربوونی سه‌ربازێكی دیكه‌ی راگه‌یاند.

سوپای توركیا له‌ راگه‌ێندراوێكیدا روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ ناحیه‌ی شه‌مزینی شاری هه‌كاری ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوو سه‌ربازی سوپا و سه‌ربازێكی دیكه‌ برینداربوون.

هه‌ر له‌ راگه‌ێندراوه‌كه‌ی سوپای توركیادا هاتووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كاتی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی سوپا له‌ ناوچه‌كه‌دا بووه‌.

Paylas: