بە هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئیدلب 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
مۆسته‌فا حاج یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی ڕایگەیاند له پارێزگای ئیدلبی سووریا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌نێو بینایه‌كی حه‌وت نهۆمی ڕوویدا و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 15 سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و 36ی دیكه‌ش برینداربوون.
حاج یوسف باسی له‌وه كرد كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 36 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه زۆربه‌یان منداڵن و خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندروستیی هه‌ندێكیان سه‌خته.
حاج یوسف ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش ته‌قینه‌وه‌كه به‌شێكی زۆری بینایەكه داڕووخاوه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاواری ڕووخاوی بینایەكهوه.
گوتیشی: “تیمه‌كانمان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان. هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه پاش ته‌واوبوونی كاره‌كان دیاری ده‌كرێت”.
هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بینا و ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌وری بیناكه زیانیان به‌ركه‌وت.