بە هۆی زۆری بڕی مووچەوە پاشەکەوت دەکرێت
پەیامی کورد ... بە هۆی زۆری بڕی مووچەوە پاشەکەوت دەکرێت .
سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرایكرد، ئاراسته‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی دیاریكراو له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌ڵام دڵنیایی دا ده‌ست لە مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی نادرێت.
غه‌زبان، كه هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ كاروباری وزه، له میانەی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، به‌هۆی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و گرێبه‌سته‌وه، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی دابڕاوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، مووچه زۆر زیادیكردووه، بۆیه بڕه پاره‌یه‌كی زۆری عێراق بۆ مووچه و خانه‌نشینی ده‌ڕوات.
له‌و روانگه‌یه‌وه وه‌زیری نه‌وتی عیراق دووپاتیكرده‌وه، به‌و ره‌وشه ئابوورییه‌ی ئێستا هیچ حكومه‌تێك ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه‌دا بكات، مه‌گه‌ر رێككاری دیكه بگیرێته‌به‌ر.
سامر غه‌زبان راشیگه‌یاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق له دووبه‌ش پێكهاتووه، مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه‌كان، كه ده‌رماڵه‌كان به‌شێكی زۆری داهاتی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، ئێستا تێڕوانینێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان هه‌یه و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌بڕدرێت بۆ فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، هه‌ربۆیه له‌وباره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی په‌یوه‌ندیدار كراوه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی نابرێت.