Cîhan
بە خەوتنی پێویست پرۆسەی پیربوون خاو بکەرەوە
پەیامی کورد ... بە خەوتنی پێویست پرۆسەی پیربوون خاو بکەرەوە
لێکۆڵینەوەیەکی توێژەرانی زانکۆی ئۆگستا دەریدەخات کە خشتەی خەوتنی بەردەوام دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژتر و تەندرووستتر بژین بە خاوکردنەوەی پرۆسەی پیربوون لەسەر ئاستی خانەیی.
لەش لە کاتی خەودا کاردەکات بۆ چاککردنەوەی دڵ و خوێنبەرەکان و چاککردنەوەی شانە تێکچووەکان و زیادکردنی بارستەی ماسوولکەکان.