TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... عەبدۆلمەهدی و شاندەکەی لە مردن ڕزگار دەبن

سارا
Yazar
📅 22 Eylül 2019 14:25

پەیامی کورد    ...    عەبدۆلمەهدی و شاندەکەی لە مردن ڕزگار دەبن .

نووسینگەی عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەتیدەكاتەوە شاندی عیراق لە چین ڕووبەڕووی مەترسی مردن بووبێتەوە بەهۆی ڕووداوێكی ترسناكەوە وەك لەراگەیاندنەكاندا باس دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، ئەو هەواڵانەی باس لەوەدەكەن ئەندامانی شاندەكەی عیراق لە چین، كە عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆكایەتی دەكات، رووبەڕووی مەترسی مردن بوونەتەوە، راست نییە.
روونیشیكردوەتەوە، هیچ شتێك نەبوە ژیانیان بخاتە مەترسیەوە، شاندەكە بەسەر پردی هایوان تێپەڕیون و لەوكاتەدا باران و زریان درووستبوە، ئەوەش شتێكی سرووشتیە لە كەش وهەوای چین و رووبەڕووی مەترسی مردنی نەكردونەتەوە.
پێشتر وابڵاوكرایەوە، كە شاندەكەی عیراق لەسەر پردی هایوان لە چین بەهۆی زریان و لافاوەوە رووبەڕووی مەرگ بوونەتەوە.

Paylas: