بەپەلە ... عێراق خاوەنداریەتی نەوتهەڵگرە دەست بە سەر کراوەکەی بە درۆ خستەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی کاروباری گواستنەوە و هەڵگرتنی عێراق ڕایگەیاند کە نەوتکێشە دەست بە سەر کراوەکەی دەستی سوپای پاسداران هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ووڵاتەکەی دا نییە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی العربیە ، وەزرەتی کاروباری گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نەوتکێشە دەست بە سەر کراوەکەی دەستی سوپای پاسداران بە هۆی قاچاخی سووتەمەنی هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ئەم ووڵاتەدا نییە .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " کەشتی دەست بە سەر کراوەکە لە لایەن ئێرانەوە لە کەنداوی فارس سەر بە ووڵاتی عێراق نییە .
پێشتر ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە بە پشت بەستن بە نوێنەری یەکێک لە نوێنەرانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئەم کەشتییە دەست بە سەر کراوە لە پەیوەندی لەگەڵ قاچاخی سووتەمەنییە ، نەوتکێشێکی عێراقییە .
هەروەها پێش ئەمەش المیادین ڕاپۆرتی دابوو کە ئێران ڕۆژی چوارشەممە کەشتییەکی بیانی لە نزیکی دوورگەی فارسی لە کەنداوی فارس کە هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ بووە دەست بە سەر کردووە .بە ووتەی سوپا ، ئەم کەشتییە هەڵگری ٧٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ بۆ ووڵاتانی عەرەبی بووە . لە سەر ئەم کەشتییە دەست بە سەرکراوەدا ٧ مەلەوانی بیانی بوونیان هەبووە .
بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر ، کەشتی هەڵگری سووتەمەنی قاچاخ کە دەست بە سەر کراوە گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای بووشەهر و سووتەمەنی قاچاخی ئەم کەشتییە ش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی یاسایی ڕادەستی کۆمپانیای نەتەوەیی دابەش کردنی بەرهەمەکانی نەوتی پارێزگای بووشەهر کراوە .