Cîhan
بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە ئاڵمانیا ٨٠٠ کەس ماڵەکانیان بە جێهێشت و١١ کەس کوژران و بریندار بوون
هەواڵەکان ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی بایەرنئۆیل-ی ئەڵمانیا روویدا.
بەپێی ئەم هەواڵە ، تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی کۆمپانیای بایەرنئۆل-ی ئەڵمانیا روویداوە و بەم هۆیەوە ئاگرێکی گەورەی تێکەوتووە.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ڕاگەێندراوە کە ٨٠٠ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە لە ماڵەکانیان گواستراونەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە ئامبولانس و پۆلیس و بەرگری شارستانی لە ناوچەکە کۆبوونەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٣ کەس گیانی لەدەستداوە و ٨ی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە هەوڵ دەدرێت ئاگرەکە بخرێتە ژێر کۆنترۆڵ و رێگای ئۆتۆمبێلی دەورووبەر بە تەواوی داخراون.