TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوە لە ئۆکراین هەزاران کەس ئاوارە بوون

سارا
Yazar
📅 09 Ekim 2018 21:30

تەقینەوەیەک لە ئۆکراین ڕوویدا و بەم هۆیەوە بەهەزاران کەس لەشوێنی ڕووداوەکە دەگوازرێنەوە.

لە باکووری ڕۆژئاوای کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکرانیا تەقینەوەیەک لە جەبەخانەی شارۆچکەی ئیچینیا ڕوویدا و دەیان هەزار کەس لە ناوچەکە دوورخرانەوە و بەشێک لە ڕێگای ئاسنین و ڕێگای ئۆتۆمبێلەکان ڕاگیران.

هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تەقینەوەکە لە جەبەخانەی ژمارە ٦ی سە ر بە سووپای ئۆکراینا تەقیوەتەوە و بەپێی سەرچاوەکان ڕووداوەکە کاتژمێر ٣ و ٤٠ خولەک ڕوویداوە. دوای ڕووداوەکە ڤلادیمیر گرۆیسمان، سەرۆکوەزیران و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکراین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

Paylas: