TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... باوەڕێکی بەهێز لە سەر شەڕێکی زۆر گەورە و لە ناکاو لە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 18 Ekim 2018 15:15

بە ڕادەیەکی زۆر نیوی سەربازانی ئەمریکی لەوباوەڕەدان کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەم زووانە دەکشێنرێتە شەڕێکی زۆر گەورە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە Military Times بە گوێرەی نەتیجەی بیروڕای گشتی کە ئەنجام بووە ٤٦% سەربازانی ئەمریکی باوەڕیان وایە ووڵاتەکەیان لە ماوەی ساڵی داهاتوودا لە شەڕێکی گەورە باشداری دەکات و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاماری ئەو کەسانەی کە ساحەبی ئەم باوەڕە بوون ساڵی ڕابردوو تەنیا ٥% بوو .

 زۆربەی ئەو کەسانەی کە بیر وڕایان وەرگیراوە " ٧١% لەو باوەڕەدان کە ڕووسیا دوژمنی سەرەکی ئەم شەڕەیە کە لەوانەیە ڕووبدات . ٦٩% یش باسیان لە چین کردووە . لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی ئەم کەسانە بە نۆبە ٤٥ و ٥٣ لە سەد بوو .

هەروەها ٨٩% ئەو کەسانەی کە بیروڕایان وەرگیراوە تێرۆریسمی سایبێریان هەڕەشەیەکی سەرەکی بۆ ئەمنییەتی نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان ناو هێنا . بە باوەڕی ئەوان ئەرتەشی ئەمریکا بۆ بەرگری لەگەڵ ئەم جۆرە هەوڵانە لە ئامادەباشی تەواو دا نین .

Paylas: