Cîhan
بەپەلە : بەرپرسی ئاسایشی ناوەندی کونسوڵخانەی ئێران بە مەلەفی گرینگەوە خۆی ڕادەستی کونسولخانەی ئەمریکا دەکات
بەرپرسی ناوەندی کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی بە سەردانێک گەیشتوەتە شاری هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپیشەکەی خۆی .
بەڵام بە پێی زانیارییەکان ئەو بەرپرسە ڕاستەوخۆ سەردانی کۆنسۆڵخانەی ئەمریکا دەکات و خۆی ڕادەست کردووە و داوای مافی پەنابەرێتی لەو ووڵاتە کردووە .
هەر بە پێی زانیارییەکان ئەو بەرپرسەی کونسولخانەی ئێران لە سلێمانی هەموو ئەو ئامێرانەی زانیاری تایبەتیان تێدایە وەک لاپتۆپ و هاردی کامێراکان و زۆر مەلەف و دۆسییەی تایبەت و بە نرخی دیکەی کونسوڵخانەی ئێرانی ڕادەستی ئەمریکییەکان کردووە .