بەپەلە ... بە ئەگەری زۆر دوای ڕاگیرانی مووڵەتی پزیشکی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان
پەیامی کورد ... ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دوای دانانی پزیشک و دوکتور لە سنورەکانی ڕۆژئاوا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زمانی سەرچاوە ئەمنیەتییەکان ڕۆژی هەینی ٢٠ی سێپتەمبەر باسی لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
سەرچاوە ئەمنیەکان باس لەوە دەکەن ئانکارا دکتۆری شارە گەورەکانی لە دوو پارێزگای باشوری ئەو ووڵاتە و لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر کردووە و ئەوە نیشانەی ئەگەری هێرشە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئیزنی ئەو دووکتورانە هەڵوەشاوەتەوە و واپێدەچێت هێرشی سەربازی دەستپێبکات.
ئانکارا و واشنتۆن مانگی ڕابردوو لەسەر دانانی ناوچەیەکی ئەمن و ژوورێکی چالاکی هاوبەش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێککەوتون کەچی تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو واشینتۆن خەریکی لەمپەر درووستکردنە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و هۆشداری دابوو ئەگەر ناوچەی ئەمن تا کۆتایی مانگی سێپتەمبەر درووست نەبێ ئانکارا هێرش دەکاتە سەر باکوری سووریا.
بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان کۆمەڵێک دکتۆر لە دوو شاری ئورفا و ماردین جێگیر کراون.
ئانکارا دانانی ناوچەی ئەمن بەوە دەبینێ کە نیزک سێ ملیۆن و نیو ئاوارەی عەرەبی سووریا لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێ بکات و لە ڕاستیدا ئامانجی تورکیا کۆنترۆڵکردنی یەپەگەیە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا بە لقی پەکەکە لە سووریا ناوی دەبەن.
هێزەکانی سووریای دێموکرات و یەپەگە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا توانیویانە بە پشتیوانی ئەمریکا بەشێکی بەرچاو لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دەستی داعش ڕزگار بکەن و بیهێننە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
ئانکارا بە پاساوی ئەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پەکەکە لە پێوەندیدان بە تیرۆریست ناویان دەبات.
وابڕیارە دۆنالد ترامپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان حەوتووی داهاتوو جارێکی دیکە سەبارەت بە ناوچەی ئەمن لەگەل یەکتری کۆببنەوە و سەبارەت بە ناوچەیەکی ئەمن بە درێژایی ٤٥٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی سنووریەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات دانووستان بکەن.