بەپەلە ... بە پاڵپشتی و پیلانی ئەمریکا ڕۆژئاوا بەرەو سەربەخۆیی دەڕوات
پەیامی کورد ... ئەمریكا بە درووست کردنی هێزێکی سەربازی تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان " سووریا " بە تایبەتی هیزی یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەگە " دەیەوێت ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بۆ کوردهکانی ڕۆژئاوا لە ئهم ووڵاتهدا بكاتە ئەمرێکی ڕاستەقینە.
، لە ڕاپۆرتێكی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێگەی "ئۆراسیا دەیلی" هاتووە: ئەمریكا ههوڵ دهدات هاوکاری کوردهکانی دانیشتووی باکووری سووریا بکات بۆ ئهوهی هێزی سهربازی تایبهتیان هەبێت و سهربهخۆیی وەربگرن.
بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا لەرێگەی شەڕی داعش و ڕاهێنانو پڕچەكردنی هێزە كوردییەكانهوه دەیەوێت سوپایەكی تۆكمە بۆ كوردستانی سووریا درووست بكات و بیكاتە هێزێكی تۆكمە لەناوچەكە.
ئاماژهش دراوه که ژمارەی ئەو هێزانە لەنێوان ۳۵-۴۰ سەرباز دەبێت و تەواوی هێزەكەش لەلایەن ڕاهێنەرانی ئەمریكی ڕاهێنانی جۆراوجۆریان پێدەكرێتو ئەو ناوچانەیان پێدەپارێزرێت، کە لە دەستی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەن.
هەروەها ڕاپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە که ئەوە هەنگاوی یەكەم دەبێتو لەهەنگاوی دووەم ژمارەی هێزەكان دەكرێت بە ۶۰ بۆ ۷۵ هەزار چەكدار، بۆ ئەوەی زیاتر تۆكمە بنو ناوچەكانی خۆیان بپارێزن.
ئەمە لەكاتێكدایە لەساڵی ۲۰۱۴وە سوپای ئەمریكا هاوكاری شەرڤانانی یەپەگە بۆ شەڕی داعش دەكاتو ئێستاش بەردەوامە لەو هاوكارییانە، كە بووەتە هۆی دوورخستنەوەی چەكدارانی داعش لەو ناوچانەی پێشتر لە سووریا كۆنتڕۆڵیان كردبوو.