بەپەلە ... " باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران ... تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل زۆر نزیکە لە ڕاستییەوە "
پەیامی کورد ... هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بە درووشمی پێشگرتن لە توانای سەربازی ئێران لەم ووڵاتەدا دەبێتە هۆکاری بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل و ئێران .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لۆئان جاگاریان باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران لەمبارەوە ڕوونکردنەوەی دا .
دیپلۆماتی ڕووسی سەرەڕای ووڵام دانەوە بە پرسیار لەمبارەوە ڕایگەیاند : " مەترسییەکی " تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل " لەمجۆرەیە بە شێوەی تێئۆریک بوونی هەیە . ئێمە هیچ حەزمان لەم بابەتە نییە . هەموو ڕێکارێکی تایبەت دەگرینە بەر بۆ ئەوەی کە لە تێکهەڵجوونێکی لەم شیوەیە بە هەر جۆرێک پێشگیری بکەین . "
١٣ ی جانیوەری بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە بۆنەی پێشگرتن لە بەهێز بوونی سەربازی تاران لە سووریا بۆ زیاد بوونی هێرشەکانی بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران لە ووڵات دا ئامادەیە .
ئەو هەروەها هۆکاری هێرش کردنی لە شەوی ١٢ی جانیوەری بە سەر کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق دا بەم جۆرەیە ڕوونکردنەوەی دا .