بەپەلە ... دیمەشق سەربەخۆیی باکووری سووریا قەبووڵ دەکا
پەیامی کورد ... دیمەشق سەربەخۆیی باکووری سووریا قەبووڵ دەکات
بە پێی هەواڵی زانایەکی ڕووسی بە ناوی ئەسلامبیک مۆزۆلیۆف لە سەر یاسای لێژنەی دەستووری بە ڕوونی لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا هەوڵ بۆ ئەوە دەدرێت کە کێشەی سووریا لەگەڵ کوردان چارەسەر بکرێت . ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە سەرتاوە تاکوو ئێستاش ئەمە بووەتە هۆی دەربڕینی نارەزایەتی لە لایەن تورکیاوە و ڕووسیاش دژی ئەم کاردانەوەیەی تورکیایە
بەڵام بە پێی قسەکانی ئەم زانایە ڕووسیە ڕایگەیاند : بە پێی ماددەی ١٠٧ یاسای بنەڕەتی سووریا ئەم کارە هەموار دەکرێتەوە و هەروەها دیمەشق سەربە خۆیی باکووری سووریا " ڕۆژئاوای کوردستان " قەبووڵ دەکات بۆ فەرمی ناساندنی سەربەخۆیی ڕۆژئاوای کوردستان .
هەروەها ئەمە بەو پێیەی کە لە ماوەی کۆبوونەوەکان لە مەکتەبی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ و بە ئامادە بوونی ١٥٠ ئەندام لە زانایان و کەسانی ئاکادێمی و ڕووناکبیری ئەم بوارە قسە و ووتووێژ کراوە لە لێژنەی دەستووری سووریا دا .