Cîhan
بەپەلە ... دەرگاکانی قەتەر یش بەڕووی ئێران دادەخرێت
پەیامی کورد ... دەرگاکانی قەتەر بەرەبەرە بەڕووی ئێران دادەخرێت .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان عەدنان مووسا پوور بەرپرسی ژووری هاوبەشی ئێران و قەتەر ڕایگەیاند : دەرگاکانی قەتەر بەرەبەرە بەڕووی ئێران دادەخرێت و دۆخی تیجارەت لەگەڵ قەتەر ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەبێت و تاجیران هەموو هێز و توانای تاکەکەسی خۆیان بۆ بەردەوامی دان بە تیجارەت لەگەڵ ئەم ووڵاتەیان بەگەڕ خستووە لە حاڵێکدا لەم دۆخەدا هیچ پشتیوانییەک لە بەشی هاوردەکارانیش ناکرێت . هەوڵێکی تایبەت لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ پاڵپشتی کردن لە هەناردەکاران نابینرێت و تیجارەت بۆ ئەم ووڵاتە ڕەوەندی دابەزینی بەدواوەیە