TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... دەروێشە کوردەکەی خەڵکی لورستان ئەمڕۆ لە سێدارە درا

سارا
Yazar
📅 18 Haziran 2018 17:37

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (١٨ی ژوئەنی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی یاوەر محەمەد سەلاس، دەروێشی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەنی پەنجا و یەک ساڵە  زستانی ئەمساڵ لە شاری تاران و لە کاتی پشێوییەکانی تاران و هێرشی هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان و بریندارکردنیان، بە پاس سێ ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی کردە ژێرەوە و گیانیان لەدەست دا.

ئەو کات دەروێشە گونابادییەکان لە دەوروبەری ماڵی “نوورعەلی تابەند” یەکێک لە ڕێبەرانی ئەو فیرقە ئایینییە لە تاران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و بە دەیان کەسیان لێ بریندار و دەستگیر کرا.

محەمەد سەلاس خەڵکی شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستان و دانیشتووی تاران بووە.

Paylas: