TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... دەزگای هەواڵگری مووساد کات و ساتی هێرشی لە ناکاوی ئێران ی بۆ ئەمریکا ئاشکرا کرد

سارا
Yazar
📅 07 Mayıs 2019 12:37

پەیامی کورد   ...   ئیسرائیل " مووساد " کات و ساتی هێرشی لە ناکاوی ئێران ی ئاشکرا کرد و خستووەیەتیە بەر دەستی ئەمریکا

بەرپرسێکی پلە بەرزی ووڵاتی ئیسرائیل ڕایگەیاند : زانیاری تایبەت بەوەی کە " کات و ساتی هێرشی لە ناکاوی ئێران بۆ سەر خاڵە سەرەکەییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە " خراوەتە بەر باس لە لایەن دەزگاکانی هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل " مووساد " ەوە خراوەتە بەر دەستی بەرپرسانی ئەمریکی .

ئەم بەرپرسە پلە بەرزەی ئیسرائیل کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاژانسی هەواڵی کەناڵی تەلەفزیۆنی ١٣ی ناوخۆی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە زانیاری تایبەت بە " ئەگەری هێرشی لە ناکاوی ئێران " دوو هەفتە پێش ئێستا لە کاتی چاوپێکەوتین شاندێکی ئەمنییەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی مێیر بێن شابات ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەم ووڵاتە ، خراوەتە بەر دەستی بەرپرسانی ئەمریکی

Paylas: