TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری ئێرانی لە لایەن ئیسرائیلەوە بە دەیان پاسداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژران

سارا
Yazar
📅 20 Kasım 2019 13:44

پەیامی کورد    ...    دوای تێکشکانی سیستەمی بەرگری لە لایەن ئیسرائیلەوە بە دەیان پاسداری سەر بە ڕژیمی ئێران کوژران .

بە پێی نوێترین هەواڵ دوای مووشەکبارانی رێکخراوەی جیهادی ئیسلامی سەر بە رژیمی ئێران ، هێرشی فرۆکەکانی ئەرتەشی ئێسرائیل بۆ سەر دەیان بنکەی رژیمی ئێران لە سووریا دەستی پێکرد. پێگەکانی رژیم لە ئەبوو کەماڵ و قائیم و دیمەشق وێران کران.

ئیسرائیل دەیان ئەندامى سوپاى پاسدارانى لەناوبردووە 

 ئیسرائیل بنکە تیرۆریستییەکانى سوپاى پاسداران و سیستەمى بەرگرى مووشەکى لە سووریا بە قورسی بۆمباران کرد.
 هەوأڵدەرى فەرمى سانا لە سووریا لە زمانى سەرچاوەیەکى سەربازییەوە بڵاوى کردەوە کاتژمێر ١:٢٠ دەقەى شەوی ڕابردوو ، فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئیسرائیل، نزیکییەکانی شارى دیمەشقیان بۆمباران کردووە و سیستەمێکى بەرگرییان تێک شکاندووە و دەیان پاسداریشیان کوشتووە!

بەڵام تائێستاش ڕژیمی ئێران لە سەر ئەم هەواڵانە و کوژرانی پاسدارانەکانی بێ دەنگی دەنوێنێ 

Paylas: