بەپەلە ... دووهەم گەورەترین سەرچاوەی ئابووری ئێران داوای قەرەبوو لە ووڵاتی فەڕەنسا دەکات
ئێران داوای قه‌ره‌بوو له کۆمپانیای پێژۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل دەکات كه به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه كار و چالاكییه‌كانی له‌و ووڵاته ڕاگرتووه.
" مۆحسین ساڵحی نیا " جێگری وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزا و بازرگانی ئێران، ڕایگه‌یاند : به‌ڕاگرتنی كاره‌كانی کۆمپانیای پێژۆی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌رتی ئۆتۆمبێل له ئێران دابه‌زیوه.
ساڵحی نیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له گرێبه‌سته‌كانیاندا له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان، گەرەنتی پێویست له‌به‌رچاوگیراوه و پێویسته کۆمپانیای پێژۆ قه‌ره‌بووی ئەو زیانانە بكاته‌وه کە به‌هۆی ڕاگرتنی وه‌به‌رهێنانه‌كانی به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه بەر تاران کەوتووە.
هەروەها ساڵحی نیا ڕایگه‌یاندووە پێداویستی ناوخۆ له پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل له لایه‌ن كۆمپانیای “ئیران خودرۆ”وه ده‌سته‌به‌رده‌كرێت.
دوای كشانه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک سزاكان كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلیش ده‌گرێته‌وه كه دوای نه‌وت گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ئابووریی ئه‌و ووڵاته‌یه. هه‌ریه‌ک له كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل پێژۆ، ڕێنۆ و سیترۆین ڕایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه، كاره‌كانیان له ئێران ڕاده‌گرن.