TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... فەڕەنسا ش جەختی کردەوە هێرشەکەی سەر عەرەبستان لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە

سارا
Yazar
📅 19 Eylül 2019 17:28

پەیامی کورد    ...    فەڕەنسا ش جەختی کردەوە هێرشەکەی سەر عەرەبستان لە لایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە .

بە پێی هەواڵەکان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لۆدریان ڕایگەیاند : هێرشەکانی سەردامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان لە ڕێگەی حوثییەکانی یەمەنەوە ئەنجام نەدراوە و بەڵکوو ئەم هێرشانە لە شوێنێکی دیکەوە ئەنجام دراوە ئەویش بە ڕای ئێمە ئەبێت ئێران بێت .

هەروەها هەر بە پێی ئەم هەواڵە ڕێکەوتننانەمی بەریتانیا و ئەمریکا لە سەر کاردانەوەی دیپلۆماتیک بۆ هێرشی سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە ئارادایە . دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا و هەروەها بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە سەر کاردانەوەی هاوبەشیان لە سەر بابەتی هێرشی سەر ئارامکۆ قسە و ووتووێژیان کرد .

هەروەها ئاژانسەکانی زانیاری و ئێستێخباراتی ئەمریکا ڕایانگەیاند : سەرچاوەی هێرشەکانی سەر دامەزراوە گرینگەکانی نەوتی عەرەبستان لە ناوخۆی خاکی ئێرانەوە ئەنجام بووە .

Paylas: