بەپەلە ... فاولی قسەکانی بەرپرسی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران مەترسیدار دەبێت
پەیامی کورد ... فاولی قسەکانی بەرپرسی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران مەترسیدار دەبێت .
سەرلەشکەر باقری بەرپرسی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ووتەکانیدا تووشی فاول دەبێت و دەڵێ یەمەنییەکان گەیشتوون بە توانایەکی گەورە لە بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر فڕۆکەکانی پێشکەتووی دوژمندا ، لێرەوە ڕایدەگەێنین ئاکامی شەڕ لەگەڵ ئێران شکست و بەندایەتی و ژێردەستییە بۆ دوژمنان .
بەرپرسی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە : بارەها و بارەها ڕامانگەیاند کە ئەگەر هەر جۆرە هێرشێک بکرێتە سەر ئەم ووڵاتە ئێمەش هەمان ڕەفتار کە لەگەڵ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا و هەروەها نەوتکێشەکەی بەریتانیادا ڕوویداو ئەنجامماندا چاوەڕێیان دەکات
لێرەوە جێگای ئاماژەدانە کە ئەم ووتانەی باقری وەک بەرپرسی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بڕوای پسپۆڕانی شەڕ و سیاسەت مانایەکی قووڵی هەیە و بە نەزانی خۆی دان بەو تاوانەیدا دەنێت کە ئێران هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان . و ئەنجامی ئەم قسانە دەتوانێ زۆر شت بە شێوازێکی دیکە بگۆڕێت