Cîhan
بەپەلە ... جۆرە سیستەمێکی مووشەکی لە نزیک گۆڕی خۆمەینی دادەنرێت
پەیامی کورد ... جۆرە سیستەمێکی مووشەکی لە نزیک گۆڕی خومەینی دادەنرێت .
لە ڕاپۆرتێکدا محەمەد ڕەزا یەزدی، فەرماندەی سوپای محەمەد ڕەسوولۆڵڵای تاران ئاشکرای کرد سیستەمێکی پەدافەندی ئاسمانی و مووشەکیان لە نزیک گۆڕی خومەینی جێگیر کردووە.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات مەبەست لە دانانی ئەو سیستەمە ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە لە ئەگەری جۆراوجۆردا بێتە پێشەوە.
خەرجکردنی سامانی ئێرانییەکان بۆ کاروباری سەربازی و پڕۆژەی لەم چەشنە بێ هۆ، کە هیچ خێرێکی بۆ خەڵک نییە وای کردووە کۆماری ئیسلامی هیچ ڕەواییەکی لە نێو خەڵکی ئێراندا نەمێنێت و تا دێت خۆپێشاندان و مانگرتن دژ بەو دەسەڵاتە زیاتر دەبێت