TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2019 14:39

پەیامی کورد  ...   بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتنە ئامادەباشی تەواوەوە .

هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق بە هۆی هەڕەشە و مەترسی لە ناکاو کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوەوە .

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەم هەڕەشانە لە لایەن میلیشیا سەربازییەکانی سەر بە ئێرانەوەیە کە بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەرزترین ئاستی هۆشداری و ئامادەباشیدا بن  .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ لە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دا هاتووە کە ئێران مووشەکەکانی بۆ ناو خاکی عێراق گواستوەتەوە .

Paylas: