بەپەلە ... هەواڵێکی ناخۆش لە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق
پەیامی کورد ... سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بڕیاری پارەی جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراق، هەر بە پێی ئەو فەرمانبەرانەشی ئەو پارەی کە پێیان دراوە لێیان وەردەگیرێتەوە.
نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی عیراقی كردوە، كە تیایدا هاتوە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران رێنمایی دەركردوە بۆ راگرتنی بڕیاری پارەی جەژنانە بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕە پارەیەی بەناوی جەژنانە لە هەندێك وەزارەت و دامەزراوە خەرج كراوە پێویستە بگەڕێنرێتەوە بۆ حکومەت یان لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە ببڕدرێت كە وەریانگرتووە.
لە نوسراوەکە هاتوە، "بڕیاری راگرتنەکە بۆ پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان موچە خۆراندا بەسەرجەم چین و توێژەكان و بۆ دووركەوتنەوە لە هەر شتێك كە جیاوازی لەنێوان موچەخۆر و هاوڵاتیان دەكات".