Cîhan
بەپەلە ... هێشتا شەڕ دەستی پێنکردووە تورکیا پاساو بۆ هێرشەکەی دێنێت " چاوەڕونای شتی گرینگ بن "
پەیامی کورد ... تورکیا ڕایگەیاند : ئانکارا لە چوارچێوەی ماف " بەرگری لە خۆ" هێرشی بۆ سەر سووریا دەست پیکردووە .
بە پێی هەواڵەکان باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی تورکیا لە کۆمەڵەی نەتەوەکانی جیهان وەکوو ووڵامێک بۆ چۆنیەتی ئۆپراسیۆنی ووڵاتەکەی لە دژی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئانکارا لە چوارچێوەی " مافی بەرگری لە خۆ " بۆ بەرگری کردن و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی تیرۆریستان و هەروەها دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سنوورەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ باکووری سووریا " ناوچە کورد نشینەکان " دەست پێکردووە .