بەپەلە ... هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق جێگیر کراون
پەیامی کرد ... ئه‌مریکا هێزی تایبه‌ت ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتێک له نیۆیۆرک تایمز، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا پلانی هه‌یه ئاماده بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا درێژه‌ی هه‌بێت.
هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا له حاڵی لێکدانه‌وه‌ی ناردنی گرووپی بچووکی هێزه تایبهتهکانییەتی بۆ سووریا تاکوو درێژه به شه‌ڕی داعش بده‌ن.
باسی ئه‌وه کراوه که ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ی پێنتاگۆن تاکوو کۆتایی کاری جەیمز مەتیس ڕاده‌ستی کۆشی سپی ده‌کرێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا پێنجشه‌مه ڕایگه‌یاند که به هۆی ناکۆکی له‌گه‌ڵ ترامپ سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا تاکوو ۳ مانگی دیکه ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه، ئه‌گه‌رچی گه‌ڵاڵه‌ی ناردنی هێزی تایبه‌ت بۆ سووریا تاکوو به‌ر له ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ڕاده‌ستی کۆشکی سپی ده‌کرێت.
له ئێستادا بڕیار وایه که هێزه‌کانی ئه‌مریکا دوای کشانه‌وه له سووریا له عێراق جێگیر بکرێن، ژماره‌ی هێزه‌کانی ئێستای ئه‌مریکا له عێراق ۵ هه‌زار سەربازە.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه که ناردنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا بۆ درێژه‌دان به شه‌ڕی دژ به داعش و پشتیوانی له کوردی سووریا ئه‌نجام ده‌بێت.
سوپای ئه‌مریکا له سنووری عێراق و سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی جێگیر کردووه تاکوو له ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره مه‌ترسییه‌ک بۆ به‌رژوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا بتوانن له سووریا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بکه‌ن.