بەپەلە ... قەشە ئەمریکییەکە لە بەر پەیوەندی لەگەڵ حزبێکی کوردی دا دەست بەسەرە
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند لە هاوتا تورکەکەی خۆی ڕەجەب تەییب ئەردۆگان بێ هیوا بووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک ، ترامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ " بلۆمبێرگ " سەرەڕای داخۆیانی سەبارەت بە ڕەوشی قەشەی ئەمریکی " ئاندرۆ بڕانسۆن " ووتی : " من لە ئەردۆگان بێ هیوا بوومە . بەڵام ئێمە دەبینین کە چی ڕوودەدات .
قەشە برانسۆن ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبی کرێکارانی کوردستان کە لە تورکیا قەدەخەیە دەست بەسەر کرا .
ئەمریکا چەندین جار داوای لە ئانکارا کردووە کە ئەم قەشەیە ئازاد بکات و هەروەها هۆشداری داوە بە ئانکارا سەبارەت بە ئەگەری زیاتری ئەو گەمارۆیانەی هەیە . سەرەتای مانگی ئۆگۆستی ٢٠١٨ واشینتۆن چوونی وەزیری دادی تورکیا و وەزیری دەوڵەتی ئەو ووڵاتەی بۆ ئەمریکا قەدەخە کردووە و هەروەها باجی ئاسن و ئەلۆمینیۆمی ووڵاتی تورکیای ٢ بەرابەر کردووە .