TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... قاسم سلێمانی لە کاتی ئامادە کردنی پیلانێکی مەترسیدارەوە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا

سارا
Yazar
📅 03 Ocak 2020 13:39

پەیامی کورد     ...   قاسم سلێمانی لە کاتی ئامادە کردنی پیلانێکی مەترسیدارەوە لە لایەن ئەمریکاوە کوژرا .

بە پێی ووتەی سەرچاوەکانی هەواڵگری و زانیاری ، دۆناڵد ترامپ ئۆپراسیۆنێکی گەورەی تیرۆریستی کە قاسم سلیمانی ئامادە کاری بۆ دەکرد تێکشکاند .

هەروەها هەر بە پێی هەوالی ئەم سەرچاوەیە ، قاسم سلیمانی لە بەیرووت لەگەڵ حەسەن نەسرۆڵڵا سەرکردەی لوبنان و هەروەها چەندین کەس لە سەرانی ئەمنییەتی ئەم حێزبە دا دیداری کردووە و دواتر بەپەلە گەڕاوەتەوە بەغدا تاکوو لە دانیشتنێکی داڕێژراودا لەگەڵ سەرکردەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات و بۆ بە ئامانج گرتنی بنکە و پایەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە ئامادەکاری بکات .

واشینتۆن ئەم پیلانە تیرۆریستییەی لە ڕێگای یەکێک لە فەرماندەکانی پلە باڵای حەشدی شەعبییەوە ئاگادار کراوەتەوە .

Paylas: