TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... خۆپیشاندەرانی لایەنگری میلیشیاکانی عێراق هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز

سارا
Yazar
📅 05 Temmuz 2020 15:46

پەیامی کورد    ...   خۆپیشاندەرانی لایەنگری میلیشیاکانی عێراق هێرش دەکەنە سەر ناوچەی سەوز

کەمێک بەرلەئێستا لایەنگرانی هێزە میلیشیاکانی عێراق خۆپیشاندانێکیان دژی هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حکوومەتی عێراق ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوز، بەپێی زانیارییەکانیش هەوڵی کردنەوەی یەکێک لە دەرگاکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لەخۆپیشاندانەکە بە دیجلەی راگەیاندوە، خۆپیشاندانەکە دژی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک بوە لەلایەن رۆژنامەی " شەرقولئەوسەت".

خۆپیشاندەران، کە زۆرینەیان لایەنگری هێزە میلیشیاکانن لەدژی رۆژنامەکە و حکومەتیش دروشمیان بەرزکردۆتەوە و ئیدانەی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە دەکەن و بەبێڕێزیکردن بەمەرجەعیەتی دەزانن.

هێزە ئەمنییەکانیش بەبەکارهێنانی ئاو هەوڵی دورخستنەوەی خۆپیشاندەران دەدەن کەهەوڵیانداوە دەرگایە بەشی رۆژهەڵاتی ناوچەی سەوز تێکبشکێنن و بچنە ژوەرەوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردو، بەهۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هێزەکانی کەتائیبی حزبوڵا، لایەنگرانی ئەو هێزانە خۆپیشاندانێکی گەورەیان لەبەردەم ناوچەی سەوز ئەنجامدا و هەڕەشەیان لە موستەفا کازمی کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دو موشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز و بنکەی سەربازی تاجی کرا.

Paylas: